إعدادات العرض
ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی
ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan bm ქართული Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات هەرکەسێک دەرفەت وماوەى زیاتر بدات بە قەرزدار یان شتێک لە قەرزەکەى لەسەر کەمبکاتەوە، ئەوا پاداشتەکەى: خواى گەورە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لەڕۆژی قیامەتدا ؛ لەو ڕۆژەى کە خۆر نزیک دەبێتەوە لەسەری بەندەکان وگەرمیەکی زۆر بەتین تووشیان دەبێت. بۆیە هیچ یەکێک سێبەر نادۆزێتەوە مەگەر ئەو کەسەی خواى گەورە بیخاتە ژێر عەرشی خۆی.فوائد الحديث
فەزڵ وپلەوپایەى ئاسانکاری لەسەر بەندەکانى خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە ناڕەحەتیەکانى ڕۆژی قیامەت.
پاداشت بەهاوشێوەی کردەوەیە.
التصنيفات
ژیانی ڕۆژی دوایی