فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن

فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە فەرمانیپێكردووە بە جەنگان دژی موشریكەكان ؛ هەتاوەكو شاهێدی دەدەن بەوەی هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله ی تاكی بێ هاوتا وبێ هاوبەش، وشاهێدی دەدەن بەوەی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی الله یە، وكردەوە كردن بە داواكراوەكانی ئەم شاهێدیانە لە بەردەوامبوون لەسەر ئەنجامدانی پێنج نوێژەكە لە ڕۆژ وشەوێكدا، ودانی زەكاتی فەرز بۆ ئەوانەی شایستەن پێیان بدرێت. ئەگەر ئەم شتانەیان كرد ؛ ئەوا ئیسلام خوێن وسامانیان دەپارێزێت، بۆیە جەنگان دژیان حەڵاڵ نییە ؛ ئەگەر تاوانێكیان كرد شایستەی سزادانن بەپێی حوكمەكانی ئیسلام، پاشان لێپرسینەوەیان لەڕۆژی قیامەتدا لەلای خوای گەورەیە ؛ چونكە نهێنیەكانیان دەزانێت.

فوائد الحديث

حوکمەکان بە پێی ڕووکەش جێبەجێ دەکرێن، ولێپرسینەوە لەسەر نهێنیەكان لەلای خواى گەورەیە.

گرنگی بانگەواز كردن بۆ تەوحید -یەك خوا پەرستی-، ویەكەم شتە كە دەستی پێدەكرێت لە بانگەواز كردندا.

ئەم فەرموودە مانای ئەوە نییە بەزۆر موشریكەكان دەبێت بێنە نێو ئیسلامەوە، بژاردە لای خۆیانە لەنێوان هاتنە نێو ئیسلام یان جزیە -سەرانە- دان، ئەگەر ڕازی نەبوون وبەرهەڵستی وڕێگریان كرد لە بانگەواز كردن بۆ ئاینی ئیسلام ؛ ئەوا جەنگیان دژ بەرپا دەكرێت بەپێی حوكمەكانی ئاینی ئیسلام.

التصنيفات

ئیسلام