إعدادات العرض
هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت؛ هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، دادپەروەری بکەیت لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ…
هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت؛ هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، دادپەروەری بکەیت لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی خێرێکە، وتەی جوان وشیرین خێرێکە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو ڕۆژێک کە خۆری تێدا هەڵبێت؛ هەموو جومگەیەک لە جومگەکانی لاشەی مرۆڤ خێرێکی لەسەرە، دادپەروەری بکەیت لە نێوان دوو کەسدا ئەمە خێرێکە، ویارمەتی کەسێک بدەیت بۆ ئەوەی خۆی یان شتومەکەکانی بخاتە سەر ئاژەڵەکەی خێرێکە، وتەی جوان وشیرین خێرێکە، وهەموو هەنگاوێک بۆ نوێژکردن (لە مزگەوت) خێرێکە، ولادانى ئازار لەسەر ڕێگاوبان خێرێکە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල دری অসমীয়া Tiếng Việt አማርኛ Svenska ไทย Yorùbá Кыргызча Kiswahili ગુજરાતી नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo తెలుగు پښتو Soomaali Malagasy Kinyarwandaالشرح
هەموو ڕۆژێک کە خۆر دەردەچێت هەموو ئەو جومگانە خێرێکیان لەسەرە کە بریتین لە 360 جومگە، پاشان چەند نمونەیەکی هێنایەوە کە بە هۆیانەوە خێر ئەنجامدەدرێت، کە ئەوانیش بە قسە وکردەوە ئەنجامدەدرێن، سوودەکەی بۆ خودی کەسەکەیە یان بۆ خەڵکی ترە، ئەو نمونانەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسیکردووە لەم فەرموودەیەدا بۆ سنوودار کردنی خێر نیە تەنها لەمانەدا، دادپەروەری جێبەجێ دەبێت بە فەرمانڕەوایی کردن وچاککردنەوەی نێوان دوو کەسی ناکۆک بە دادپەروەری، ویارمەتی دانی پیاوێک بۆ ئەوەی سواری پشتی ئاژەڵەکەی بێت یان یارمەتی بدات بۆ ئەوەی شتومەکەکانی بکاتە سەر پشتی ئاژەڵەکەی؛ ئەمانە خێرن یەکەمیان بە قسە ودووەمیان بە کردەوە ئەنجامدەدرێن وسوودەکەیان بۆ خەڵکی ترە، وتەی جوان وشیرین بریتیە لە زیکر ونزا وخوێندنەوەی قورئان وفەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە وجگە لە ئەمانە؛ ئەم قسەکردنانە سوودەکەی بۆ خودی کەسە وبۆ خەڵکی تریشە، وهەموو هەنگاوێکی مسوڵمان بەرەو مزگەوت خێرێکە بۆ خودی مسوڵمانەکە؛ ئەمە خێری کرداریە وسوودەکەی بۆ خودی کەسەکەیە، ولابردنی ئازار لە سەر ڕێگاوبان وەکو دار وشوشە وبەرد وشتی تر؛ ئەمەیان خێری کرداریە وسوودەکەی بۆ خەڵکی ترە.التصنيفات
فەزڵی وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام