إعدادات العرض
نزای: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ, وغَلَبَةِ العَدُوِّ, وشَمَاتَةِ الأَعْدَاءِ )
نزای: ( اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ, وغَلَبَةِ العَدُوِّ, وشَمَاتَةِ الأَعْدَاءِ )
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ غَلَبَةِ الدَّيْنِ, وغَلَبَةِ العَدُوِّ, وشَمَاتَةِ الأَعْدَاءِ»، واتە: «خودایە پەنا بە تۆ دەگرم: لە تیاچوونم بەهۆی قەرزدارییەوە، ولە زاڵبوونی دوژمن بەسەرمدا، ولە دڵخۆشبوونی دوژمنەکان بەهۆی بەڵا وناخۆشیەکانم».
[صەحیحە] [نەسائی گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەنا بە خواى گەورە دەگرێت لە قورسی وناڕەحەتی قەرز بە شێوەیەک کە نەتوانێت قەرزەکە بداتەوە، وپەنا بە خودا دەگرێت لە سەرکەوتن وزاڵبوونی دوژمن بەسەریدا، وپەنا بە خودا دەگرێت لە دڵخۆشبوونی دوژمن بەهۆی ئەو ناخۆشییانەی کە تووشی دەبێت لە لاشەی وخێزانی وسامانەکەى.