هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی کە من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی

هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی کە من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی

لە ئەنەس وئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ کەسێک لە ئێوە ئیمانی تەواو وکامڵ نابێت؛ هەتا ئەو کاتەی من خۆشەویستتر دەبم لە لای لە منداڵەکەی وباوکی وهەموو خەڵکی».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات لەم فەرموودەدا: کە ئیمانی باوەڕدار کامڵ وتەواو نابێت، ئیمانێک کە وای لێبکات بچێتە بەهەشتەوە بێ سزا هەتا ئەو کاتەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لای خۆشەویستتر بێت لە منداڵەکانی وباوکی وهەموو خەڵکی، وخۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واتا خۆشەویستی خوای گەورە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیامبەرە لە لایەن خوداوە ودینەکەی ئەوی گەیاندووە وهیدایەت دەدات بۆ ڕێبازی ئەو زاتە، وخۆشەویستی خوای گەورە وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دروست وکامڵ نییە مەگەر پاش جێبەجێکردنی فەرمانەکانی شەریعەت ودوورکەوتنەوە لە نەهی لێکراوەکان نەبێت، وخۆشەویستی بە ڕێکخستنی کۆنسێرت وئاهەنگ و ووتنەی هۆنراوە وگۆرانی نییە.

فوائد الحديث

واجب بوونی خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت خۆشەویستی ئەو لە پێش خۆشەویستی هەموو بوونەوەرێکەوە بێت.

کردەوەکان لە ئیمانن، چونکە خۆشەویستی کردەوەی دڵە، بۆیە ئیمان نەفی کراوە لە بوونی لەو کەسەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆشەویستتر نەبێت لە لای لەو شتانەی کە باسکراوە.

نەفی کردنی بوونی ئیمان بەڵگەیە نییە لە سەر دەرچوون لە ئیسلام.

ئیمان وباوەڕی ڕاستگۆ شوێنەواری لە سەر خاوەنەکەی دەردەکەوێت.

واجبە خۆشەویستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پێش خۆشەویستی نەفس ومنداڵ ودایک وباوک وهەموو خەڵکییەوە بێت.

بەختکردن وفیدایی کردنی نەفس وپارە وماڵ لە پێناو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، چونکە خۆشەویستی ئەو دەبێت لە پێش خۆشویستنی نەفس وپارە وماڵ بێت.

واجبە لە سەر مرۆڤ کە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەربخات، وپێویستە بۆ جێبەجێبوونی ئەمەش نەفس وماڵ وپارە وهەموو وزە وتوانایەکی بەگەڕبخات، چونکە ئەمە نیشانەی کەماڵ وتەواوی خۆشەویستە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خوای گەورە دەفەرموێت: {إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ} [الکوثر: 1]، واته: {بێگومان ھەرکەسێک ناحەزت بێت وڕقی لێت بێت دوا بڕاوە (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-)}، زانایان دەڵێن: بۆیە بەهەمان شێوە ئەوەی ڕقی لە شەریعەت بێت ئەوا کەسێکی دوابڕاوە هیچ خێرێکی تێدا نییە.

دروستی خۆشەویستی لە بەر بەزەیی وڕێزگرتن وبەگەورەدانان، چونکە فەرمووی: (خۆشەویستتر بێت لە لای لە باوکی ومنداڵەکانی و...)، بۆیە بنچینەی خۆشویستنی دووپاتکردەوە، وئەمە شتێکی ئاساییە وهیچ کەسێک ئینکاری لێناکات.

واجب بوونی پێشخستنی قسەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە پێش قسەی هەموو خەڵکی، چونکە لە دەرەنجامەکانی خۆشویستنی زیاتر لە هەموو خەڵکی پێویستە ئەوە بێت کە قسەکانی پێش قسەی هەموو خەڵکی بخرێت تەنانەت پێش قسەی خۆتیش.

التصنيفات

کردەوەکانی دڵ