هەرکەسێک بچێت بۆ لای جادووگەرێک وپرسیاری شتێکی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو شتەدا؛ ئەوا ئەو کەسە چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت

هەرکەسێک بچێت بۆ لای جادووگەرێک وپرسیاری شتێکی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو شتەدا؛ ئەوا ئەو کەسە چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت

لە حەفسەی کچی عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بچێت بۆ لای جادووگەرێک وپرسیاری شتێکی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو شتەدا؛ ئەوا ئەو کەسە چل ڕۆژ نوێژی قبوڵ ناکرێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئەگەر کەسێک بچێتە لای فاڵگرەوەیەک لە فاڵگرەوەکان کە بانگەشەی زانینی نەزانراوەکان دەکەن، وپرسیاری شتێک لە نەزانراوەکان (الغیبیات)ی لێبکات وباوەڕی پێبکات لەو قسەیەی کە دەیڵێت، ئەوا خوای گەورە بێبەشی دەکات لە پاداشتی ئەو نوێژەی کە ئەنجامی دەدات بۆ ماوەی چل ڕۆژ ئەمەش وەکو سزایەک بۆ ئەو تاوانە گەورەیە، بەڵام هەرکەسێک بچێت بۆ لایان وباوەڕیان پێبکات وبە ڕاستیان دابنێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو لە فەرموودەی تردا هاتووە، ئەگەر ئەمە سزای کەسێک بێت کە دەچێت بۆ لایان ئایا دەبێت سزای فاڵگرەوەکە چۆن بێت! پەنا بە خودا، داوای سەلامەت بوون دەکەین لە خوای گەورە.

فوائد الحديث

حەرام بوونی چوون بۆ لای فاڵگرەوەکان وپرسیارکردنیان سەبارەت بە شتە نەزانراوەکان (غەیبیاتەکان) وحەرام بوونی بە ڕاستدانانیان چونکە ئەمە کوفرە.

حەرام بوونی فاڵگرتنەوە، ولە تاوانە گەورەکانە.

لەوەیە مرۆڤ بێبەش بێت لە پاداشتی پەرستنەکان وەکو سزایەک بۆی لە سەر ئەنجامدانی تاوانێک.

التصنيفات

ناوەکان وحوکمەکان