پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە…

پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟

لە جابرەوە -ڕەزاى خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ»، -پیاوەکە- ووتی: والله هیچ شتێک لەمە زیاتر ئەنجام نادەم.

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی پێنج نوێژە فەرزەکە دەکات وهیچ نوێژێکی تر ناکات لە نوێژە سونەتەکان، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو دەبێت وڕۆژووی سونەت ناگرێت، وباوەڕی وابێت حەڵاڵکراوەکان حەڵاڵن وکردەوەیان پێبکات، وباوەڕی وابێت حەرامکراوەکان حەرامن وخۆی لێیان بەدوور بگرێت، ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.

فوائد الحديث

بەپەرۆشی مسوڵمان لەسەر کردنی فەرزەکان و دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان، وئامانجی چوونە بەهەشت بێـت.

گرنگی ئەنجامدانی حەڵاڵکراوەکان وباوەڕبوون بەوەى حەڵاڵە، ودوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان و وباوەڕبوون بەوەى حەرامە.

ئەنجامدانى واجبەکان و دوورکەوتنەوە لە حەرامکراوەکان هۆکارە بۆ چوونە بەهەشت.

التصنيفات

ناوەکان وحوکمەکان, بەشەکانی -لقەکانی- ئیمان, فەزڵی نوێژکردن