خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە

خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە

لە نەواسی کوڕی سەمعانی ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە بۆ ئیسلام نمونەیەکی هێناوەتەوە کە وەکو ڕێگایەکی ڕاست وایە کە هیچ خواروخێچیەکی تێدا نیە، ولە لایەکانى ئەم ڕێگایە، دوو دیوار هەیە و ئەمانە سنوورەکانى خواى گەورەن، لەنێو دیوارەکاندا دەرگای کراوە هەن ئەمانە حەرامکراوەکانن، لەسەر ئەم دەرگایانە پەردە هەیە وا دەکات ئەوەى تێدەپەڕێت نەزانێت چ لەپشت پەردەکەوە هەیە، لەسەر ڕێگاکە بانگخوازێک هەیە کە خەڵکی ئاراستە وڕێنموێنی دەکات وپێیان دەڵێـت: لەسەری بڕۆن و لامەدەن بۆ ئەملاو ئەولا، ئەم بانگخوازە قورئانە، وبانگخوازێکی تر هەیە لە سەرەوەى ڕێگاکە؛ ئەم بانگخوازە هەرکاتێک کەسێ تێپەڕبوو بەسەر ڕێگا ڕاستەکەدا بیەوێت کەمێک لەپەردەی سەر دەرگاکان لابدات ؛ نەهی لێدەکات وپێی دەڵێت: هاوار بەحاڵت مەیکەرەوە ! ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وناتوانیت خۆت بگێڕیتەوە لە نەچوونە ژوورەوە، وئەم بانگخوازە ئامۆژگاریکاری خودایە لەدڵی هەموو مسوڵمانێکدا.

فوائد الحديث

تەنها ئیسلام ئاینی هەقە، وتەنها ڕێبازی ڕاستە کە دەمانگەیەنێت بە بەهەشت.

واجبێتی پابەندبوون بە سنوورەکانى خواى گەورە وبەوەى حەڵاڵ وحەرامی کردووە، وکەمتەرخەمی تێیدا دەبێتە هۆی تیاچوون.

فەزڵ وپلەوپایەى قورئانی پیرۆز وهاندان بۆ کردەوەپێکردنی، چونکە هیدایەت ونور وڕۆشنایی وسەرفرازیی تێدایە.

ڕەحمی خواى گەورە بە بەندەکانى وئەوەى لە نێو دڵیاندا چاندوویەتی کە ڕێگریان لێدەکات لە تووشبوون بە تاوانە فەوتێنەرەکان، و ئامۆژگاری وئاگاداریان دەکاتەوە لە کەوتنە نێو داوى تاوانە لەناوبەرەکان.

خواى گەورە بە ڕەحمەتی خۆی چەند بەربەستێکی داناوە بۆ بەندەکان کە دەبێتە ڕێگر لە تووشبونیان بە تاوانەکان.

لە ئامراز وهۆکارەکانى فێرکردن هێنانەوەى نمونەیە بۆ نزیککردنەوەى تێگەیشتن.

التصنيفات

فەزڵی قورئانی پیرۆز, کردەوەکانی دڵ, سەرزەنشتکردنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتەکان