إعدادات العرض
خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش…
خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Tiếng Việt Hausa Português සිංහල অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી Nederlands አማርኛ پښتو नेपाली ไทย മലയാളം Кыргызча Română Malagasy Svenska తెలుగు Српски ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە نیشتەجێ بووانی بەهەشت دەفەرموێت: ئەی خەڵکی بەهەشت، وەڵامی دەدەنەوە ودەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری، پەروەردگار دەفەرموێت: ئایا ڕازی بوون؟ دەڵێن: بەڵێ ڕازی بووین؛ ئایا چۆن ڕازی نابین لەكاتێكدا ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە! الله -سبحانه وتعالی- دەفەرموێت: ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟ دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: بەردەوام لێتان ڕازی دەبم؛ وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم.فوائد الحديث
جەختكردنەوە لەسەر قسە كردنی خوای گەورە -عز وجل- لەگەڵ خەڵكی بەهەشتدا.
موژدەدانی خوای گەورە بە خەڵکی بەهەشت بەوەى لێیان ڕازییە، وهەرگیز لێیان توڕە نابێت.
ئاماژەیە بۆ ڕازیبوونی خوای گەورە لە هەموو ئەوانەی لە بەهەشتدان سەرەڕای جیاوازی پلەوپایەیان؛ چونكە هەموویان بە یەك دەنگ وەڵامیان دایەوە: (ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە).