دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا

دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا

لە دایکی عەتیەوە، نوسەیبەی کچی حاریسی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی: لێڵاو وزەرداومان بە هیچ دانەدەنا».

[صەحیحە] [وەکو ئەوە بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

دایکی عەتیە (ئوم عەتیە) -ڕەزاى خواى لێبێت- سونەتێکی ڕازی بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (سنة تقریریة) دەگێڕێتەوە پەیوەست بەو شتانەى کە لە ڕەحمی (منداڵدانى) ئافرەتانەوە دەردەچێت لە خوێن، -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: (دەستوورمان وابوو لە پاش پاکبوونەوە لە بێنوێژی): واتا پاش بینینی پارچەیەکی سپی وەکو پەتێک یان تیرەیەکە لە ڕەحمی ئافرەتەوە دەردەچێت پاش نەمانى سووڕی مانگانە کە نیشانەیە بۆ نەمانی حەیز وپاکبوونەوە وپێی دەووترێت: -القصة البيضاء- . (لێڵاو): ئاوێکی پیسی شێوەى لینج وڵێڵە لە ڕەنگی ڕەش نزیکە لە نێوان ڕەنگی ڕەش وزەردە. (وزەرداومان): ئاوێکی شێوەى ژەنگی زەرداوی هەیە. (بە هیچ دانەدەنا): واتا دەرچوونی ئەمانەمان لە ڕەحمەوە بە سووڕی مانگانە دانەدەنا، کاتێک دەڵێت: (دانەدەنا) ئەمە حوکمەکەى دەگەڕێتەوە بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە مەبەست ئەوەیە لە سەردەمی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە زانین وڕازی بوونی ئەو حوکمی لەسەر ئەم بابەتە داوە، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى هیچ حوکمێک نییە بۆ خوێنێکی چڕی ڕەش کە زانراو بێت، بۆیە بە سووڕی مانگانە دانانرێت، پاش پاکبوونەوە، وبۆ پاکبوونەوە لە سووڕی مانگانە دوو نیشانە هەیە: 1/ (القَصَّة - قەسە): ئەم شتێکە وەکو پەتێک یان تیرەیەکی سپی وایە، لە ڕەحمی ئافرەتەوە دەردەچێت پاش پچڕانی خوێنی سووڕی مانگانە کە نیشانەى پاکبوونەوەیە لە حەیز. 2/ وشکبوونەوە: ئەگەر شتێک وەکو پارچە پەڕۆیەک بخرێتە ناو ڕەحمە بە وشکی دێتە دەرەوە کە ئەمیش نیشانەیە بۆ پاکبوونەوە لە سووڕی مانگانە. کاتێک دەڵێت: (بعد الطهر - پاش پاکبوونەوە لە سووڕی مانگانە) ماناى ئەوە دەگەیەنێت کە دەرچوونی (لێڵاو وزەرداو) لە کاتی سووڕی مانگانەدا حوکمی سووڕی مانگانە (حەیزی) هەیە.

التصنيفات

سووڕی مانگانە وزەیستانی وپاک نەبوون لە پاش سووڕی مانگانە