خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان

خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان

لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خوای گەورە نەهی دەکات لە سوێند خواردن بە باوباپیران، ئەوەی ویستی سوێند بخوات دەبێت تەنها سوێند بە الله بخوات، ونابێت سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخورێت. پاشان عومەری كوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات لەو كاتەوەی بیستوویەتی كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەم جۆرە سوێند خواردنە، ئەو هەرگیز سوێندی نەخواردووە بە جگە لە الله نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.

فوائد الحديث

حەرامێتی سوێند خواردن بە جگە لە خواى گەورە، ولێرەدا بەتایبەت باسی سوێند خواردن کراوە بە باوباپیران چونکە لە خووی جاهیلیەت بووە.

سوێند خواردن: دەبێت بە خوای گەورە یان بە ناو وسیفەتەكانی بێت ؛ لەسەر هەر شتێك بۆ جەختكردنەوە.

فەزڵ وپلەوپایەی ئیمامى عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- چونکە بەپەلە گوێڕایەڵ وملکەچی فەرمانی پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم-، وجوان تێگەیشت لە ماناى فەرموودەکە و خۆ پارێزی لەبابەتەکەدا

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا