إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Kiswahili Português සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە ئافرەتێک کە شووی نەکردبێت؛ چونکە ئەو ئافرەتەی شووی نەکردووە بە شەرمترینی ئافرەتانن چونکە هاوسەرگیریان نەکردووە وتێکەڵی پیاوان نەبوون بۆیە زۆر بە شەرمن لە ژوورەکانی خۆیان، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەوان بە شەرمتر بووە، بەڵام پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر شتێکی ببینیایە کە پێی ناخۆش بێت وپێچەوانەی ڕەفتار ونەریتی ئەو بێت: ئەوا لە دەموچاویەوە ئەمە دەزانرا کە ئەو قسە یان کردەوەیەی پێناخۆشە.التصنيفات
شەرم کردنی پێغەمبەر ﷺ