إعدادات العرض
هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێتە سەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت:…
هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێتە سەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «هەر ڕۆژێک کە بەندەکان بەیانی دێتە سەریاندا؛ دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: ئەی خودایە ئەوەی دەبەخشێت؛ شوێنی ئەو بەخشینەی بۆ پڕ بکەرەوە، وئەوی تریان دەڵێت: خودایە ئەوەی دەستی دەگرێتەوە ونابەخشێت؛ ئەوا ئەوەی کۆی کردووەتەوە تیا بچێت ونەمێنێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa Kiswahili Português සිංහල Nederlands ગુજરાતી অসমীয়া አማርኛ پښتو ไทยالشرح
هەر ڕۆژێک بە سەر خەڵکیدا تێپەڕ ببێت؛ ئەوا دوو فریشتە دادەبەزن، یەکێکیان دەڵێت: خودایە، ئەوەی پارەکەی بەخشیوە لە خێر وپەرستن ولە سەر منداڵەکانی ومیوانەکانی؛ ئەوا لە جێی ئەو پارەی کە بەخشیوویەتی پێی ببەخشە لە دونیا وقیامەتدا، وفریشتەیەکی تر دەڵێت: خودایە، تیا بچێت ئەوەی ڕەزیلە ودەستی دەگرێتەوە لەوەی کە خوای گەورە واجبی کردووە لە سەری لە بەخشین.التصنيفات
خێرکردنی سونەت (خۆبەخش)