إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق)…
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت
لە بەرائی کوڕی عازیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەبارەت بە ئەنساڕ (پشتیوانان) فەرمووی: «هیچ کەسێک خۆشیانی ناوێت مەگەر ئیماندار نەبێت، وهیچ کەسێک ڕقی لێیان نییە مەگەر دووڕوو (مونافیق) نەبێت، ئەوەی ئەوانی خۆش بوێت ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لە ئەوان بێت ئەوا خوای گەورە ڕقی لێدەبێتەوە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە Tiếng Việt پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు ไทย മലയാളം Lietuvių Српски Українська Kinyarwanda Shqip ಕನ್ನಡ Wolof Moore ქართული Magyar Deutschالشرح
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خۆشویستنی ئەنساڕی (پشتیوانانی) خەڵكی مەدینە؛لە نیشانەی كامڵی ئیمانە، چونكە ئەوان دەستپێشخەر و لەپێشەنگدا بوون بۆ سەرخستنی ئیسلام وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ولە هەوڵ وكۆششی بەردەوام بوون بۆ داڵدەدانی وپشتیوانیكردنی مسوڵمانان، وبەخشینی ماڵ ونەفسیان لەپێناو خوای گەورە، وڕق لێبوونەوەیان نیشانەی دووڕووییە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە ئەوەی ئەنساڕی خۆشبوێت ؛ خوای گەورەیش خۆشی دەوێت، وئەوەی ڕقی لێیان بێتەوە ؛ خوای گەورەیش ڕقی لێدەبێتەوە.فوائد الحديث
شانازیەكی گەورەیە بۆ ئەنساڕ، خۆشویستنیان ؛ نیشانەی ئیمانە ودووركەوتنەوەیە لە دووڕوویی.
خۆشویستنی دۆستانى (وەلیەکانى) خواى گەورە وسەرخستنیان ؛ هۆکارێکە بۆئەوەى خواى گەورە بەندەى خۆش بوێت.
فەزڵ وپلە وپایەى ئەوانەى لەسەرەتا وزووتر مسوڵمان بوون وهاتونەتە نێو ئاینی ئیسلامەوە.