إعدادات العرض
من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا…
من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «من وپێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە یەک تەشتدا خۆمان دەشۆرد، هەردووكمان لەشگران بووین، فەرمانی پێدەکردم ئیزار^ بپۆشم، ودەهاتە لام لە کاتێکدا من لە سووڕی مانگانەدا بووم، وسەری دەردەکرد کاتێک لە ئیعتیکاف بوو؛ منیش دەمشۆرد لەكاتێكدا لە سووڕی مانگانەدا بووم». ^(ئیزار: جلێکە لە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دا دەپۆشێت).
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português Kiswahili සිංහල Svenska ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Tiếng Việt پښتو অসমীয়া دری Кыргызча or Malagasy नेपाली Čeština Oromoo Română Nederlands Soomaali తెలుగు മലയാളം Lietuvių Српски ไทย Kinyarwanda Shqip ಕನ್ನಡ Wolof Українська Moore ქართული Magyarالشرح
دایكی ئیمانداران عائيشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی هەندێك حاڵەتی تایبەتی خۆی دەكات لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: ئەو خۆی دەشۆرد لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی لەشگران بوونیان ؛ لە یەك تەشت ئاودا، وهەردوویان ئاویان لێدەردەهێنا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بچێتە لای لەكاتی سوڕی مانگانەدا ؛ فەرمانی پێدەكرد بەوەی لە ناوكەوە هەتاوەكو ئەژنۆی دابپۆشێت، ودەچووە لای بەبێ جووتبوون، و-صلى اللە علیە وسلم- ئیعتیكافی دەكرد لە مزگەوتدا، سەری دەردەكرد بۆ عائیشە وئەویش سەری دەشۆرد؛ لەكاتێكدا لە سوڕی مانگانەدا بوو لە ماڵەكەیدا.فوائد الحديث
ڕێگەپێدراوە پیاو وهاوسەرەكەی خۆیان بشۆن ؛ بە بەکارهێنانى یەک تەشت لە ئاو.
چێژ وەرگرتن وچوونە لای ئافرەتی حەیزدار ؛ ڕێگەپێدراوە، بەمەرجێک جووتبوون ڕوونەدات لە ئەندامی زاوێیەوە، ولاشەی ئافرەتەکە پاکە.
سونەتە ئافرەتی حەیزدار ئیزار* بپۆشێت کاتێک مێردەکەى دەچێتە لای بۆ چێژوەرگرتن. *(ئیزار: هەر جلێكە بەشی ناوەڕاست بەرەو خوارەوەى لاشە دابپۆشێت)
بەکارهێنانى ئەو هۆکارانەى کە دەبنە ڕێگر لە کردنی حەرامکراو.
ئافرەتی حەیزدار ؛ قەدەغەیە لەسەری بچێتە نێو مزگەوتەوە.
ڕێگەپێدراوە ئافرەتی حەیزدار دەستی بەر هەرشتێک بکەوێت ؛ ئەگەر تەڕ یان وشک بێت، لەوانەش شۆردنی قژ و شانەكردنی.
جوانی مامەڵەکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەگەڵ خێزانەکانى.