?بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە

?بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە

لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «بەندە ئەگەر نەخۆش بکەوێت یان سەفەر بکات؛ ئەوا پاداشتی ئەو کارە چاکانەی بۆ دەنووسرێت کە ئەنجامی داوە لە کاتێکدا کە نیشتەجێ ولەش ساغ بووە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵ وڕەحمەتی الله دەکات، ومسوڵمان ئەگەر خووی بەو شێوەیە بوو کە کردەوەیەکی چاک ئەنجامبدات لە کاتی لەش ساغ بوون ونیشتەجێبوونی، پاشان بەهۆی عوزرێکەوە وەکو نەخۆشی نەیتوانی ئەو کردەوەیە ئەنجامبدات، یان سەفەری کرد، یان هەر بیانوویەکی تر؛ ئەوا پاداشتی ئەو کردەوەیەی بەکامڵی بۆ دەنووسرێت، وەکو ئەوە وایە کردەوەکەى ئەنجامدابێت لەکاتی لەشساغی ونیشتەجێبوونی.

فوائد الحديث

فراوانی ڕەحمەت ومیهرەبانی خوای گەورە.

ئامۆژگاری بۆ کۆششکردن لە ئەنجامدانى پەرستنەکان و بەهەلزانینی کاتەکان لەحاڵەتی لەشساغی وبێ سەرقاڵی.

التصنيفات

فەزڵی وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام