إعدادات العرض
مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە…
مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
ar bn bs en es fa id ru tl tr ur zh hi fr ug ha pt ml te sw my de ja ps vi as sq sv cs gu yo nl si ta prs bg ff hu kn ky lt or ro rw tg uz ak ne mos az wo om so uk km bm rn ka mk sr el am mgالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەندێک مافەکانی مسوڵمان دەکات لەسەر برای مسوڵمانی، مافى یەکەم: وەڵامدانەوەى سەلامکردنی هەرکەسێک کەسەلامت لێ دەکات مافى دووەم: سەردانیکردنی نەخۆش ودڵدانەوەى. مافى سێیەم: شوێنکەوتنی جەنازە لەماڵەوە بۆ شوێنی نوێژکردن لەسەری وپاشان هەتاوەکو دەخرێتە گۆڕەوە مافى چوارەم: وەڵامدانەوەى بانگهێشت کردنت بۆ خواردنی نانی هاوسەرگیری وهور خواردنێکی تربێت. مافى پێنجەم: وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت ودەڵێت: (الحمد لله) واتە: (حەمد وستایش بۆ الله)، پێی بڵێیت: (یرحمک الله) واتە: (خواى گەورە ڕەحمت پێبکات)، پاشان ئەوەى پژمی دەڵێت: (يهديكم الله ويصلح بالكم) واتە: (خودا هیدایەتتان بدات وکاروبارتان باش بکات).فوائد الحديث
مەزنی ئاینی ئیسلام لە جەختکردنەوە لە مافەکان لەنێوان مسوڵمانان و پتەوکردنی پەیوەندی برایەتی وخۆشەویستی لە نێوانیان.