هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن

هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کە کەسێک تاوانێک بە شەو بکات وپاشان ڕۆژ ببێتەوە کە خوای گەورە دایپۆشیوە، دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەموو مسوڵمانان خودا سەلامەتیانی کردووە وپارێزراوی کردوون، مەگەر ئەوانە نەبێت کە خۆیان ئابڕووی خۆیان دەبەن ئەوەش بەو شێوەیە دەبێت کە بە شەو تاوانێک دەکات وخودا دایدەپۆشێت، بەڵام کاتێک ئەو کەسە بەیانی بە سەردا دێت؛ باسی تاوانەکەی دەکات بۆ خەڵکی، بۆیە خوای گەورە پارێزراوی کرد ودایپۆشی؛ بەڵام خۆی ئابڕووی خۆی برد.

التصنيفات

سەرزەنشتکردنی تاوانەکان