إعدادات العرض
ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت
ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت
له ئیبن عەباسەوه -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتی پێغەمبەرى خوا بووم -صلى اللە علیە وسلم- و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili فارسی தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල ไทย دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Malagasy тоҷикӣ Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan Tagalog ქართული bm lnالشرح
ئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک منداڵ بوو لەپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو بەسواری وڵاخێک، -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک وشەت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت: فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک تەنها لە عیبادەت وپەرستشدا ببینرێیت ولەتاوان وگوناحدا بونت نەبێت ، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەت پارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت. وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە کە وەڵامی داواکاران دەداتەوە. وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە. ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت. وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت، ودەبێت چاک بزانین کە پەروەردگار هەرگیز ستەم لە بەندەکانی ناکات.فوائد الحديث
گرنگە بابەتەکانى ئاین لە تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئادابەکان وهتد ؛ فێری منداڵان بکرێت.
پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
فەرمان بە پشت بەستن بە خواى گەورە، وتەوەکول بەستن تەنها بە ئەو زاتە بەبێ هیچ کەسێکی تر، وئەو باشترینە کە مرۆڤ تەوەکولی پێی هەبێت.
باوەڕ بە قەزا وقەدەر وڕازیبوون پێی، وخواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری هەموو شتێک داوە، وپەروەردگار ستەم لە هیچ یەکێک ناکات -سبحانه وتعالى-.
هەرکەسێک فەرمانەکانى خواى گەورە پشتگوێ بخات ؛ ئەوا خواى گەورەیش وەکو ئیهمالکراو و لەبیرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ونایپارێزێت.
التصنيفات
پلەکانی قەزا وقەدەر