إعدادات العرض
دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت
دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستبگرن بە ڕاستگۆییەوە، چونکە ڕاستگۆیی ڕێنیشاندەرە بەرەو چاکەکاری، وچاکەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو بەهەشت، وکەسێک ڕاستگۆیە وبەردەوام بە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە ڕاستگۆ لە قەڵەم دەدرێت، وئاگاداری درۆ کردن بن، چونکە درۆ کردن ڕێنیشاندەرە بەرەو خراپەکاری، وخراپەکاری ڕێنیشاندەرە بەرەو دۆزەخ، وکەسێک درۆزنە وبەردەوام بەدواى درۆدا دەگەڕێت؛ هەتا لای خواى گەورە بە درۆزن لە قەڵەم دەدرێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ் አማርኛ অসমীয়া Kiswahili ગુજરાતી Nederlands پښتو नेपाली മലയാളം Svenska ไทย Кыргызча Română Malagasy ಕನ್ನಡ Српски తెలుగు ქართული Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە ڕاستگۆیی، وڕایگەیاندووە كە پابەندبوون پێوەی مرۆڤ دەگەیەنێت بە كردەوەی چاكی بەردەوام، وڕاهاتن لەسەر كاری خێر خاوەنەكەی دەگەیەنێت بە بەهەشت، ومرۆڤ بەردەوام ڕاستگۆ بێت لە نهێنی وئاشكرادا شایستەیە پێی بووترێت: ڕاستگۆ؛ ئەمیش كەسێكە لە بەرزترین پلەی ڕاستگۆییدایە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریدا سەبارەت بە درۆكردن و ووتنی قسەی پوچەڵ؛ چونكە دەبێتە هۆی دووركەوتنەوە لە پابەندبوون لەسەر ڕێگای ڕاست، ودەبێتە هۆی كردنی شەڕ وخراپە وتاوان، پاشان خاوەنەكەی دەگەیەنێتە دۆزەخ، وكەسێك بەردەوام درۆ دەكات هەتاوەكو لەلای الله بە درۆزن دەنووسرێت.فوائد الحديث
ڕاستگۆیی ڕەوشتێکی جوان وڕێزدارە ئەمیش بە هەوڵدان وتێکۆشان بەدەست دێت، بۆیە کەسێک بەردەوام ڕاستگۆیە وبە دواى ڕاستگۆییدا دەگەڕێت، هەتاوەکو ڕاستگۆیی دەبێتە سروشت وخووی، ولای خواى گەورە بە ڕاستگۆ وچاکەکار دەنووسرێت.
درۆکردن ڕەوشتێکی ناشیرینە بەهۆی زۆری درۆکردنەوە کەسێک دەبێتە درۆزن بە قسە وکردەوە، هەتاوەکو درۆکردن دەبێتە سروشت وخووی، وپاشان لای خواى گەورە بە درۆزن دەنووسرێت.
ڕاستگۆیی ئەم مانایە لەخۆ دەگرێت: ڕاستگۆیی لە قسەكردندا، وئەمیش پێچەوانەی درۆكردنە، وڕاستگۆیی لە نیەتدا بریتیە لە دڵسۆزی، وڕاستگۆیی لە هیمەت وپێداگیری لە ئەنجامدانی خێر وچاكە، وڕاستگۆیی لە كردەوەدا، وڕاستگۆیی لەوەی ناخ وڕووكەشی وەكو یەك بێت، وڕاستگۆیی لە حاڵەتەكاندا ؛ وەكو ڕاستگۆیی لە ترس وهیوا وهتد، هەركەسێك ئەم سیفەتانە یان هەندێكیانی تێدا بێت ؛ ڕاستگۆیە.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان