ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا

ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا

لە موعاویەی کوڕی ئەبی سوفیانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی خوای گەورە خێری بۆی بوێت؛ ئەوا تێگەیشتووی دەکات لە دیندا».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەوەی خوای گەورە سوود وخێری بۆی بوێت ئەوا وای لێدەکات کە زانا بێت سەبارەت بە حوکمە شەرعییەکان وچاو ڕۆشن بێت سەبارەتیان، وئاین لێرەدا بێگومان مەبەست ئاینی ئیسلامە، و(الفقه) تێشگەیشتن لە ئایندا لە کاتی دەربڕیندا مەبەست پێی دوو شتە: 1/ زانست سەبارەت بە حوکمە شەرعییە کردارییەکان لە ڕێگەی بەڵگەکانەوە، وەکو حوکمی پەرستنەکان ومامەڵەکان. 2/ زانست سەبارەت بە دینی خوای گەورە بە شێوەیەکی گشتی، کە ئەمەیان بنچینەی ئیمان وتەشریعاتەکانی (یاسادانەکانی) ئیسلام وزانیاری سەبارەت بە حەڵاڵ وحەرام وزانیاری سەبارەت بە ئەخلاق وئادابەکان دەگرێتەوە.

فوائد الحديث

فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر مەزنێتی تێگەیشتن لە ئاینی ئیسلام وئامۆژگاری کردن بە فێربوونی ئاینی ئیسلام.

لە باسکردنی فیقهدا دوو مەبەست هەیە: یەکەم/ زانین وتێگەیشتن وفیقهی حوکمە شەرعیەکان و وردەکارییەکانیان، بە بەڵگەکانیانەوە، ودووەم/ زانین وتێگەیشتن وفیقهی ئاینی خوای گەورە بە شێوەیەکی گشتی کە بنچینەکانی ئیمان وشەریعەتەکانی (یاسادانانەکانی) ئیسلام وڕاستییەکانی چاکەکاری (ئیحسان) و زانینی حەڵاڵ وحەرام دەگرێتەوە.

ئەم فەرموودەیە واتای ئەوە دەدات هەرکەسێک نەیەوێت فێری ئاین (مەبەست ئاینی ئیسلامە) ئەوا خوای گەورە خێری بۆ ئەو کەسە نەویستووە.

ئەوەی سوور بێت لە سەر فێربوونی زانستی شەرعی ئەوا خوای گەورە خۆشی دەوێت، چونکە خوای گەورە خێری بۆی ویستووە ئەویش بە ویستنی سەرکەوتن بۆ ئەو کەسە کە تێگەیشتوو بێت لە دیندا.

تێگەیشتن وفێربوونی ئاینی ئیسلام کردەوەیەکی چاک وباشە، بەڵام تێگەیشتن وفێربوونی لە جگە لە ئاینی ئیسلام ئەوا نە باشە نە خراپە، ئەگەر ئەم تێگەیشتن وفێربوونە هۆکار بێت بۆ چاکەیەک ئەوا چاکە بەڵام ئەگەر هۆکار بێت بۆ خراپەیەک ئەوا خراپە.

التصنيفات

فەزڵی زانستی شەرعی