پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەتی کردووە لە بەرتیلدەر و بەرتیلخۆر (كە بەرتیل وەردەگرێت بۆ گۆڕینی) حوكم وبڕیار».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كردووە بەدوورخستنەوە لەڕەحمەتی خوای گەورە لەسەر ئەوەی بەرتیل دەدات و لەسەر ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت. لە خراپترین جۆرەكانی بەرتیلدان ئەوەیە كە دەدرێت بە دادوەران بۆئەوەی حوكم وبڕیار بگۆڕن بەناهەق؛ بۆئەوەی بەرتیلدەر بەئامانجی بگات.

فوائد الحديث

بەرتیلدان، و وەرگرتنی، وناوەند بوون لە نێوان هەردوو لایەنەکە، ویارمەتیدان لە سەر پێدان و وەرگرتنی ؛ هەموو ئەمانە حەرامن، چونکە هەمووی یارمەتیدانە لەسەر کارێکی پوچەڵ.

بەرتیل لە تاوانە گەورەکانە، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەفرەت ولەعنەتی کردووە لەو کەسەی وەری دەگرێت و لەو کەسەی دەیدات.

بەرتیل لە بابەتی دادوەری وحوکمدان ؛ تاوانەکەی گەورەترە وترسناكترە، چونکە ستەمە وحوکم کردنە بە جگە لەوەی کە خودا دایبەزاندووە (حوکم کردن بە جگە لە قورئان وسونەت).

التصنيفات

ئادابەکانی دادوەر