ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ…

ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)

لە ئەبی حومەید ولە ئەبی ئوسەیدەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە، با بڵێت: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^، وئەگەر دەرچوو -لە مزگەوت- با بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^». ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەیتەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم).

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەكەی كردووە بۆ ووتنی ئەو نزایانەی كە پێویستە بووترێن لەكاتی ویستی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی، نزای چوونە نێو مزگەوت ؛ بەم شێوەیە: (اللَّهُمَّ افْتَحْ لِي أَبْوَابَ رَحْمَتِكَ)^: داوا لە خوای گەورە دەكات ئەنجامدانی ئەو شتانەی بۆ ئاسان بكات ؛ كە دەبنە هۆی ئەوەی پەروەردگاری ڕەحمی پێبكات. ئەگەر بیەوێت لە مزگەوت دەربچێت پێویستە ئەم نزایە بڵێت: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ مِنْ فَضْلِكَ)^^: داوای فەزڵ وچاكەی زیاتر وڕزقی حەڵاڵ لە پەروەردگاری دەكات. ^(واتە: خوایە دەرگای ڕەحمەتت لەسەرم بکەرەوە)، ^^(خوایە داواى فەزڵت لێ دەکەم)

فوائد الحديث

ووتنی ئەم نزایە لەکاتی چوونە نێو مزگەوت ودەرچوون لێی ؛ سونەتە.

ڕەحمەتی باسكرد لەكاتی چوونە ژوورەوە؛ چونکە ئەوەی دەچێتە ژوورەوە سەرقاڵە بەو كردەوانەی لە خوای گەورە وبەهەشت نزیكی دەكەنەوە، بۆیە گونجاوە باسی ڕەحمەت بكرێت. وفەزڵی باسکرد لە کاتی دەرچوون ؛ چونکە دەرەوەى مزگەوت شوێنی داواکردنی فەزڵی خودایە لە ڕزق وبژێوی، بۆیە گونجاوە باسی فەزڵ بكرێت.

ئەم زیكرانە دەڵێت كاتێك دەیەوێت بچێتە نێو مزگەوت، وكاتێك دەیەوێت لێی دەربچێت.

التصنيفات

زیکرەکانی هاتن ودەرچوون لە مزگەوت, حوکمەکانی مزگەوت