نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت

نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت

لە ئەبی بەشیری ئەنساڕیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «لە گەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کەسێکی نارد -لەکاتێکدا خەڵکی لەشوێنی حەوانەوەیان بوون- (وفەرمووی): «نابێت هیچ ملوانکەیەکی بەپەت بەستراو یان هەرملوانکەیەکی تر لە ملی وشترەکان بمێنێتەوە ؛ دەبێت هەمووی بچڕێندرێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە یەکێک لە سەفەرەکانیدا، لەکاتێکدا خەڵکی لەشوێنی خەوتنیان بوون لەنێو خێمەکاندا کە شتومەک وئاژەڵەکانیانیشی لێیە، کەسێکی نارد وفەرمانى کرد بە پچڕانی ملوانکەى ملی وشترەکان ئەگەر ملوانکەکە بەپەتی کەوان دروستکرا بێت یان لەشتی تر وەکو زەنگ یان نەعل، چونکە دەیانکردە ملی وشترەکانیان وپێیان وابوو لە چاوی پیس دەیانپارێزێت، بۆیە فەرمانیکرد بە پچڕاندنیان؛ چونکە ئەم ملوانکانە هیچ شتێک ناگێڕنەوە، وزیان وسوود هەمووی بەدەستی الله ی تاکی بێ هاوتا وبێ شەریکە.

فوائد الحديث

حەرامبوونی هەڵواسینی ملوانکە وپەت وبەنی مورو دار لە مل بۆ مەبەستی دوورخستنەوەى زیان وهێنانى سوود ؛ چونکە ئەمە شیرکە.

هەڵواسینی ملوانکە بە ملی ئاژەڵەوە ئاساییە ؛ ئەگەر بۆ جوانی یان ئاراستەکردنی ئاژەڵ وبەستنەوەى بێت، بەمەرجێک پەت وبەنی موروی چاوداری پێوە نەبێت.

واجبێتی نکۆڵی ونەهی کردن لە خراپە بە پێی توانا.

واجبێتی پەیوەست کردنی دڵ تەنها بە الله ی تاکی بێ شەریک وبێ هاوتا.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا