إعدادات العرض
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]
ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان وایە جیهاد باشترین کردەوەیە، ئایا جیهاد بکەین؟ فەرمووی: «نەخێر، بەڵام باشترین جیهاد: حەجێکی مەبرورە [حەجێکی تەواو وبێ تاوان وڕیای بازی]».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt ئۇيغۇرچە Hausa മലയാളം Kiswahili Português සිංහල دری Svenska አማርኛ অসমীয়া ไทย Yorùbá Кыргызча ગુજરાતી Malagasy नेपाली Oromoo Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Српски Moore Lietuvių ქართული Українськаالشرح
هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- پێیان وابوو كە جیهاد كردن لە پێناو الله وجەنگان دژی دوژمنان لە باشترین كردەوەكانە، بۆیە عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە جیهاد كردنی ئافرەتان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردن بۆئەوەی باشترین جیهاد دەرهەق بە ئافرەتان بریتیە لە حەج كردنێك بەپێی قورئان وسونەت بێت وتاوان وڕیای تێدا نەبێت.فوائد الحديث
جیهاد كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ پیاوان.
حەج كردن بۆ ئافرەتان باشترە لە جیهاد كردنیان، وحەج كردن لە باشترین كردەوەكانە بۆ ئافرەتان.
كردەوەكان پلە وپاداشتیان جیاوازە بە پێی ئەنجامدەرەكە.
حەج كردن بە جیهاد ناوبراوە ؛ چونكە جیهاد كردنی نەفسی تێدایە، هەروەها بەخشینی سامان وبەكارهێنانی وزەی لاشەیە، بۆیە پەرستنێكی لاشەیی وداراییە وەكو جیهاد كردن لە پێناو خوای گەورە.
التصنيفات
فەزڵی حەج وعومرە