پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە،…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بە هەمان شێوە

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی* بکردایە-)، وئەگەر بۆ ڕکوع بردن بچووایە، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە بە هەمان شێوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا ولك الحمد)*، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». *(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، **(خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

نوێژکردن پەرستنێکی مەزنە، هەر ئەندامێک پەرستنی تایبەت بە خۆی هەیە. ولەوانەش: هەردوو دەست هەندێک فەرمانیان هەیە، لەوانەش: بەرزکردنەوەیان لە کاتی تەکبیرەی ئیحرام، وبەرزکردنەوەیان ڕازاندنەوەیە بۆ نوێژ ونیشانەی دانپێدانانە بە مەزنێتی خوای گەورە، وبەرزکردنەوەی دەستەکان هەتا ئاستی شانەکان دەبێت، وبەرزکردنەوەیان لە کاتی چوونە ڕکوع ولە کاتی بەرزبوونەوە لە ڕکوعدا، لە هەموو ڕکاتێکدا، لەم فەرموودەیە ئەوە دیارە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە سوجدە ودانیشتندا ئەوەی ئەنجام نەدەدا، (واتە: تەنها لە چوار حاڵەتەدا ئەنجامی دەدا: (تەکبیرەی ئیحرام، چوون بۆ ڕکوع، وبەرزبوونەوە لە ڕکوع، لە کاتى هەستانەوە لە تەحیاتی -تەشەهودی- یەکەم، ئەمەی کۆتایان لە فەرموودەی تردا هاتووە).

التصنيفات

سیفەتی نوێژ