ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت

ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت

لە سەهلی کوڕی حەنیفەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی داوای پلەی شەهید بوون لە خوای گەورە بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەیگەیەنێتە پلەی شەهیدەکان ئەگەرچیش ئەو کەسە لە سەر جێگاکەی خۆی بمرێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە فەرموودەکەدا باسی ئەوە کراوە کە ڕاستگۆیی ودڵسۆزی لە نیەتدا هۆکاری پاداشتە، وئەوەی نیەتی ئەنجامدانی کردەوەیەکی چاکی هەبێت ئەوا پاداشت دەدرێتەوە، وئەگەرچیش نەتوانێت ئەو کردەوە چاکە ئەنجامبدات، ولەوانەش: کەسێک داوای شەهید بوون بکات لە پێناو خوای گەورە وسەرخستنی ئاینەکەی بە ڕاستگۆیی لە دڵیەوە؛ ئەوا خوای گەورە پاداشتی شەهید بوون بۆ ئەم کەسە دەنووسێت، ئەگەرچیش کردەوەی شەهیدان ئەنجام نەدات ولە جگە لە گۆڕەپانی جیهاددا بمرێت.

التصنيفات

کردەوەکانی دڵ, فەزڵی جیهاد کردن