إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
[صەحیحە]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල دری অসমীয়া ไทย Tiếng Việt አማርኛ Svenska Кыргызча Yorùbá ગુજરાતી नेपाली Oromoo മലയാളം Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Malagasy Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بپژمیایە: یەكەم: دەستی یان جلەكانی لەسەر دەمی دادەنا ؛ بۆئەوەی لە دەمی یان لە لوتیەوە شتێك دەرنەچێت كە ئازاری كەسی دانیشتوو بدات. دووەم: دەنگی نزم دەكردەوە وبەرزی نەدەكردەوە.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەى سوننەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتى پژمیندا وشوێنکەوتنی ئەو لەم بابەتەدا.
سونەتە -موستەحەبە- پارچە قوماشێک یان هەرشتێکی پاک لەسەر دەم ولووتی دابنێت لە کاتی پژمیندا ؛ بۆئەوەى شتێکی لێوە دەرنەچێت کە ئازاری ئەو کەسانە بدات کە لە نزیکی دانیشتوون.
نزمکردنەوەى دەنگ لە کاتی پژمیندا داواکراوە، وئەمیش ئەوپەڕی ئەدەبە ولە ڕەوشتە جوانەکانە.