إعدادات العرض
کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە
کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە
لە ئوم سەلەمەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خواى لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá සිංහල தமிழ் ไทย دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Română Malagasy Lietuvių Oromoo Nederlands Soomaali Српски Українська ಕನ್ನಡ Wolof Moore ქართული Azərbaycan Magyar Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە هەندێك كاربەدەست دەكرێن بە بەرپرس لەسەرمان، هەندێك لە كردەوەكانیان پەسەندن بەلامانەوە چونكە بەپێی شەریعەتە، ونكۆڵی دەكەین لە هەندێك لە كردەوەكانیان ؛ چونكە پێچەوانەی شەریعەتن. هەركەسێك لەدڵیەوە ڕقی بێت لە كردەوە خراپەكانیان ونەتوانێت نكۆڵییان لێبكات ؛ ئەوا ڕزگاری بووە لە تاوان ودووڕوویی، وهەركەسێك بتوانێت بەدەست یان بە زمان نكۆڵی لەو خراپانە بكات ئەوا سەلامەت بووە وپارێزراوە لە تاوان وبەشداری كردن تێیدا، بەڵام ئەوەی ڕازی بێت بەو كردەوە خراپانە وشوێنی ئەوان بكەوێت ؛ وەكو ئەوان تیا دەچێت. پاشان هاوەڵان پرسیاریان لە پێغەمبەر كرد -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا بجەنگین دژی ئەو كاربەدەستانە كە ئەمە سیفەتیانە؟ -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە جەنگان دژیان، وفەرمووی: نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن (دەرچوون لە دژیان ڕێگەپێدراو نییە).فوائد الحديث
لە بەڵگەكانی پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- : هەواڵدانییەتی سەبارەت بەوەی ڕوو دەدات، وڕوویدا بەو شێوەیەی ئەو باسیكرد.
ڕازیبوون بە خراپە وبەشداری كردن تێیدا ؛ ڕێگەپێدراو نییە، و واجبە نكۆڵی لێبكرێت.
ئەگەر فەرمانڕەوایان کارێکی ناشەرعیان كرد، ئەوا ئەو كاربەدەستانەی لەژێر دەستیاندان وهەروەها زانایان ومسوڵمانان؛ نابێت لەو کارە ناشەرعییانەدا گوێڕایەڵیان بن.
دەرچوون دژی فەرمانڕەوای مسوڵمان ؛ ڕێگەپێدراو نییە، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی خراپە وخوێن ڕشتن ونەمانی ئاسایش، بۆیە خۆڕاگرتن لەسەر خراپەی فەرمانڕەوا تاوانبارەكان، وئارامگرتن لەسەر ئازاردانیان ؛ خراپەیەكی كەمترە بەبەراورد لەگەڵ سەرەنجامەكانی دەرچوون لەدژیان.
نوێژکردن بابەتێكی زۆر مەزنە، وجیاوازیکارە لە نێوان کوفر وئیسلام.
التصنيفات
دەرچوون دژی پێشەوا (ئیمام)