خواى گەورە دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم، ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری…

خواى گەورە دەفەرموێت: ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم، ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وبێیت بۆ لام پاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».

[حەسەنە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر فراوانى ڕەحمەت ومیهرەبانی وبەخشینی خواى گەورە، وئەو هۆکارانەى ڕوونکردووتەوە کە دەبنە هۆکاری لێخۆشبوون لە بەندە، ئەمیش نزا وداواى لێخۆشبوون کردنە (ئیستیغفار کردنە)، وئەم دوو هۆکارەی بە یەک خوا پەرستی (تەوحیدەوە) بەستەوە، ئەوەى بگاتە لای خواى گەورە بە موەحیدی کە بەهیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ خودا بڕیار نەدابێت، ئەوا نزا وئیستیغفارەکەى سوودی بۆی دەبێت، و لەگەڵ شیرک وهاوبەش بڕیارداندا هیچ شتێک سوودی نییە نە نزا کردن ونە وتە وکردەوەیەکی تر.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, تەوبە کردن