إعدادات العرض
نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە
نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە
لە نوعمانی کوڕی بەشیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «نزا کردن (دوعاکردن وپاڕانەوە) عیبادەت وپەرستنە»، پاشان -ئەم ئایەتەى- خوێندەوە: «{وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه}».
الترجمة
العربية తెలుగు हिन्दी English Kiswahili Français فارسی தமிழ் සිංහල မြန်မာ Русский ไทย Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski Hausa മലയാളം دری Fulfulde Magyar ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Български Українська Português Tagalog Azərbaycan ქართული Lingala тоҷикӣ Македонски bm 中文الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە نزاکردن پەرستنە، واجبە هەمووی بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت، ئەگەر نزای داواكردن بێت، بەوەى داوای شتێک لە خواى گەورە بکات کە سوودی بۆی دەبێت، یان داواى دوورخستنەوەى زیانی لێبکات لەدونیا وقیامەتدا، یان نزای پەرستن بێت، ئەمیش هەموو شتێک دەگرێتەوە کە خواى گەورە پێی خۆشە ولێ‌ی ڕازیە لە وتە وکردەوە ئاشکرا ونهێنیەکان، وپەرستنی دڵی یان لاشەیی یان داراییەکان. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەڵگەى هێنایەوە لەسەر ئەم باسە، کە خواى گەورە دەفەرموێت: {وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ} [غافر: 60] واتە:{ئه‌ی خه‌ڵکینه په‌روه‌ردگارتان فه‌رموویه‌تی: ئێوه هاناو هاوار بۆمن بهێنن؛ ئه‌وه من دوعا و نزاتان گیرا ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌گه‌وره داده‌نێن ولووت به‌رزی ده‌که‌ن له‌ئاستی په‌رستنی مندا، له‌ئاینده‌دا به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی یه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه}.فوائد الحديث
نزا کردن بنچینەی پەرستنە، هەروەکو هەموو پەرستنەکانى تر دەبێت تەنها بۆ الله ئەنجام بدرێت، ونابێت هیچ یەکێکی تر بکرێتە هاوبەشی الله لەم پەرستنەدا -سبحانه وتعالى-.
نزاکردن بریتیە لە هەقیقەت وناوەڕۆکی بەندایەتی کردن بۆ خوای گەورە، وداننانە بە دەوڵەمەندی پەروەردگار وتوانا ودەسەڵاتی ئەو زاتە مەزنە، وهەروەها داننانە بە هەژاری حاڵی بەندە وپێویست بوونی بە پەروەردگاری.
هەڕەشەی توند پاداشتی خۆبەگەورەزانینە لەئاست پەرستنی الله و وازهێنان لە پاڕانەوە لێی، وئەوانەى خۆیان بەگەورەدەزانن لەئاست پاڕانەوە لە الله ؛ دەچنە دۆزەخەوە بە زەلیلی وبچووکی.
التصنيفات
فەزڵی نزا کردن