إعدادات العرض
خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ
خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ
لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «خواى گەورە قەدەری دروستکراوەکانى نووسیووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وعەرشەکەى لەسەر ئاوە».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Oromoo Wolof Soomaali Tagalog Français Azərbaycan Українська bm தமிழ் Deutsch ქართული Português mk فارسی Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە خواى گەورە قەدەری هەموو شتێکی نووسیوە کە ڕوودەدات لە گەردووندا بە وردەکاریەوە لە ژیان ومردن وڕزق وهتد هەمووی لە -تابلۆ پارێزراوەکەدایە:اللوح المحفوظ- پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات بە پەنجا هەزار ساڵ، وهەمووی ڕوودەدات بەپێی قەزا وقەدەری خواى گەورە -عز وجل-، هەموو شتێک ڕوودەدات بەقەزا وقەدەری خواى گەورەیە، هەرشتێک تووشی بەندە بێت ئەوا نەدەبوایە تووشی نەبێت، وهەرشتێک تووشی نەبووە نەئەبوایە تووشی ببێت.فوائد الحديث
واجبێتی باوەڕبوون بە قەزا وقەدەر.
قەدەر: بریتیە لە زانستی خواى گەورە بە شتەکان ونووسینیان و ویستی وخوڵقاندنیان.
ئیمان بەوەى قەدەرەکان نووسراون پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکرێت ؛ ئەمە دەبێتە هۆی ڕەزامەندی وتەسلیم بوون بۆ پەروەردگار.
عەرشی خواى میهرەبان لەسەر ئاو بووە پێش ئەوەى ئاسمانەکان وزەوی دروست بکات.
التصنيفات
پلەکانی قەزا وقەدەر