ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات

ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات

لە عوقبەی کوڕی عامری جوهەنیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە ئاشکرا خێر دەکات، وئەو کەسەی بەنهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بەنهێنی خێر دەکات».

[(سەحیح - ڕاست)] [(أبو داود والترمذي والنسائي) ڕیوایەتیان كردووە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی دەکاتەوە ئەو کەسەی بەئاشکرا قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسەیە بەئاشکرا خێر دەکات، وئەوەى بە نهێنی قورئان دەخوێنێت وەکو ئەو کەسە وایە کە بە نهێنی خێر دەکات.

فوائد الحديث

قورئان خوێندن بە نهێنی باشترە، هەروەکو چۆن شاردنەوەى خێر باشترە لە ئاشکراکردنی، چونکە دڵسۆزی تێدایە ودوورکەوتنەوەیە لە ڕیا وسەرسوڕمان بە نەفس، مەگەر پێویستی و بەرژەوەندیەک هەبێت بۆ خوێندنی بەئاشکرا وەکو فێرکردن.

التصنيفات

فەزڵەکانی قورئانی پیرۆز, فەزڵەکانی کردەوەکانی دڵ, ڕەوشت وئادابی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز