إعدادات العرض
واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە
واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە
لە ئەبی موحەممەد حەسەنی كوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵیب (كچەزای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-) دەڵێت: لەبەرم كردووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- كە فەرموویەتی: «واز لەو شتە بھێنە کە گومانت تیایدا ھەیە، بۆ شتێک کە گومانت تیایدا نیە».
[(سەحیح - ڕاست)] [رواه الترمذي والنسائي]
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Română Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayu မြန်မာالشرح
پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- فەرمانی کردووە بە وازهێنان لەو قسە و کردەوانەی کە گومانت تێیاندا هەیە، ئایا نەهی لێكراوە یان نا، ئایا حەرامە یان حەڵاڵ، وڕێنموێنی كردووە بۆ پابەندبوون بەوەی کە گومانی تێدا نییە و دڵنیایت لە چاكی و حەڵاڵبوونی.فوائد الحديث
پێویستە مسوڵمان بابەت وکاروبارەکانى ژیانی لەسەر یەقین ودڵنیایی دامەزراو بێت، و واز لە شتی گوماناوی بهێنێت، و بەچاوڕۆشنیەوە دینداری بکات.
نەهی کردن لە كردنی شتە گوماناوییەكان -شوبهەکان-.
ئەگەر ئارامی وهێوریت دەوێت ئەوا واز لە شتێک بهێنە کە گومانت لێی هەیە ودووری بخەرەوە لە خۆت.
ڕەحمەتی خواى گەورە بەرامبەر بەندەکانی چونکە فەرمانى پێیانکردووە بە شتانێک کە ئارامی وهێوری نەفسی تێدایە، ونەهی لێیانکردووە لە شتانێک کە تووشی دڵەڕاوکێ وناڕەحەتیان دەکات.
