إعدادات العرض
ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە
ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە
لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە پیاوێک کە بۆ ئازایەتی شەڕ دەكات، یان بۆ دەمارگیری یان بۆ ڕیا بازی شەڕ دەکات، ئایا کام لەمانە لە پێناو خوای گەورەیە؟ ئەویش فەرمووی: «ئەوەی بجەنگێت بۆ ئەوەی وشەی خوای گەورە بەرز بێت، ئەمە لە پێناو خوای گەورەیە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Kiswahili සිංහල Русский دری Svenska አማርኛ অসমীয়া ไทย Tiếng Việt Кыргызча Yorùbá ગુજરાતી Malagasy नेपाली Oromoo Română Nederlands Soomaali پښتو తెలుగు Kinyarwanda ಕನ್ನಡ Српски Wolof Moore Lietuvių ქართული Українськаالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە جیاوازی مەبەستی جەنگاوەران لەكاتی جەنگ كردندا؛ هەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی بووترێت ئازایە وهەیە لە پێناو دەمارگیری دەجەنگێت وهەیە دەجەنگێت بۆ ئەوەی شوێنی دیار بێت وهتد، كام لەمانە لەپێناو خوای گەورەیە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی جەنگاوەر لە پێناو خوای گەورە ئەوەیە: كە دەجەنگێت بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت.فوائد الحديث
ئەسڵ لە هەڵسەنگاندنی کردەوەکان بەباشی وخراپی بریتیە لە نیەتی کەسەکە وبەدڵ سۆزی ئەنجامدانی وتەنها بۆ الله بێت
ئەگەر مەبەست لە جیهاد كردن بەرزكردنەوەی وشەی الله بێت، ومەبەستی ڕێگەپێدراوی تری هاتە پاڵ وەكو بەدەستهێنانی دەستكەوت -غەنیمەت-؛ ئەمە هیچ زیانێكی نابێت بۆ نیەتە بنچینەییەكە.
ڕێگری کردن لە نەیارانی ئیسلام بۆ داگیر نەکردنی نیشتيمان وشتە حورمەتدارەكان لە جەنگانە لە پێناو خوای گەورە.
ئەم فەزڵ وپاداشتەی باسكراوە تایبەتە بە ئەوانەی دەجەنگن لە پێناو ئەوەی وشەی الله -سبحانه وتعالی- بەرزترین بێت.
التصنيفات
ئادابەکانی جیهاد کردن