إعدادات العرض
قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن
قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी বাংলা ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල ไทย دری Кыргызча Lietuvių Kinyarwanda नेपाली Malagasy Italiano or ಕನ್ನಡ Oromoo Română Soomaali Српски Wolof Українська Moore Tagalog Azərbaycan ქართული Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حاڵی مونافیقەكانمان بۆ دەكات لە تەمەڵەییان لەئامادەبوونی نوێژەكان، بەتایبەتی نوێژی بەیانی وعیشا، وئەوان ئەگەر بیانزانیایە چی پاداشتێكی گەورە هەیە لەسەر ئامادەبوونی نوێژی بەكۆمەڵ لەگەڵ مسوڵماناندا ؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر بە گاگۆڵكێش بووایە لەسەر دەست وئەژنۆكان وەكو منداڵ. .. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وا نیازی کرد کە فەرمان بکات بەقامەت كردن بۆ نوێژ، وفەرمان بە كەسێك بكات بۆ پێشنوێژكردن بۆ خەڵكی، دواتر ئەو بڕوات لەگەڵ چەند پیاوێکدا بە چەند کۆڵەدارێکی سوتەمەنی ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنێت ؛ ئەمیش بەهۆی گەورەیی ئەو تاوانەی كردوویانە، -بەڵام ئەمەی نەكرد- چونكە ماڵەكان منداڵ وئافرەت وكەسر تری تێدایە لەوانەی بیانوویان هەیە ؛ وهیچ تاوانێكیان نەكردووە.فوائد الحديث
ترسناكی دواكەوتن لە نوێژی كۆمەڵ لەمزگەوتدا.
دووڕووەكان مەبەستیان لەپەرستنەكانیان تەنها ڕیا وناوبانگە، بۆیە تەنها ئەو كاتانە دێن بۆ مزگەوت كە خەڵكی دەیانبینن.
گەورەیی پاداشتی نوێژی بەیانی وعیشا لەگەڵ کۆمەڵدا، وشایەنی ئەوەن بەكۆمەڵ ئەنجام بدرێن ئەگەر بە گاگۆڵکێش بچێت بۆ نوێژ.
پارێزگاری كردن وبەردەوامبوون لە ئەنجامدانی نوێژی عیشا وبەیانی ؛ سەلامەتیە لە دووڕوویی، ودواكەوتن لێیان لەسیفەتی دووڕووەكانە.