ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە

ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی بانگەشە بکات بۆ هیدایەت وچاکەکاریەک، ئەوا پاداشتی وەکو پاداشتی ئەوانە وایە کە شوێنی دەكەون -کردەوەی پێ دەکەن-، وئەمەیش هیچ لە پاداشتی ئەوان کەم ناکاتەوە، وئەوەی بانگەشە بکات بۆ گومڕاییەک، ئەوا تاوانی لە سەرە بە هێندەی تاوانی ئەوانەی کە شوێنی دەکەون، وئەمەیش هیچ لە تاوانی ئەوان کەم ناکاتەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە ئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر وهاندەری خەڵكی بێت بۆ سەر ڕێگایەك كە هەق وخێری تێدایە، ئەوا پاداشتی وەكو پاداشتی ئەوانەیە كە شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لەپاداشتی شوێنكەوتووان كەم بێتەوە. وئەوەی بە قسە وكردەوە ڕێنموێنیكار وڕێنیشاندەر بێت بۆ ڕێگایەك كە پوچەڵ وخراپەی تێدایە لە شەڕ و تاوان وگوناھ یان شتێك حەڵاڵ نەبێت، ئەوا تاوانی لەسەر دەنووسرێت هێندەی تاوانی ئەوانەی شوێنی دەكەون بەبێ ئەوەی هیچ لە تاوانی شوێنكەوتووانی كەم بێتەوە.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلە وپایەی بانگەوازى کردن بۆ هیدایەت وڕێگای ڕاست، ئەگەر زۆر یان کەم بێـت، وئەوەى بانگەوازى دەکات پاداشتی وەکو ئەو کەسەیە کە کردەوەکە دەکات، وئەمیش فەزڵێكی مەزن وئەوپەڕی بەخشندەییە لەلایەن خوداوە.

ترسناكی بانگەوازى کردن بۆ گومڕایی، ئەگەر زۆر یان کەم بێـت، وئەوەى بانگەواز دەکات بۆ گومڕایی ؛ وەکو تاوانی ئەو کەسەی لەسەر دەنووسرێت کە کردەوەکە دەکات.

پاداشت هاوشێوەی كردەوەیە، ئەوەى بانگەوازى بکات بۆ خێر وچاكە ؛ پاداشتی وەکو ئەو کەسەیە کە کردەوەکە دەکات، وئەوەی بانگەوازی بكات بۆ شەڕ وخراپە ؛ وەکو تاوانی ئەو کەسەی لەسەر دەنووسرێت کە کردەوەکە دەکات.

دەبێت مسوڵمان ئاگادار بێت کەسانێک چاوی لێ نەکەن كاتێك بەئاشكرا تاوان دەكات وخەڵكی دەیبینن، چونكە تاوانی زیاتری لەسەر دەنووسرێت ئەگەر كەسێك چاوی لێبكات ؛ هەرچەندە ئەو هانی نەدابێت بۆ كردنی تاوانەكەش

التصنيفات

بیدعە