إعدادات العرض
بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە
بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا کێ دڵخۆشترین کەسە بە شەفاعەتی تۆ؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «پێم وابوو ئەی ئەبو هورەیرە کەس پێش تۆ پرسیاری ئەم فەرموودەیەم لێنەکات چونکە دەبینم زۆر بەپەرۆشیت لەسەر بەدەست هێنانی فەرموودە ، بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی من لە ڕۆژی قیامەتدا ئەوەیە کە بڵێت (لا إله إلا الله)^ بەئەوپەڕی دڵسۆزی وئیخلاصی لە دڵ ونەفسیەوە». ^(واته: هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە الله)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල தமிழ் ไทย دری Български Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda тоҷикӣ O‘zbek Akan नेपाली Moore Azərbaycan Wolof Oromoo Soomaali Українська bm km rn ქართული mkالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە بەختەوەرترین کەس بە شەفاعەتی ئەو لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسەیە کە دەڵێت: (لا إله إلا الله) واتە: (هیچ پەرستراوێک شایستەى پەرستن نیە بە هەق وڕاستی جگە لە الله) ؛ بەدڵسۆزی لە دڵیەوە بێ ئەوەی ڕیا وشیرکی لەگەڵدا بێت.فوائد الحديث
دڵنیابوون لە بوونی شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە قیامەتدا، وتەنها بۆ موەحیدەکانە -یەک خوا پەرستەکانە-. وبەس
شەفاعەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتیە لە ناوەندیاری وداواکردنی لە پەروەردگاری دەرهەق بە ئەوانەى شایستەى چوونە دۆزەخن لە موەحیدەکان بۆئەوەى نەچنە نێویەوە، وئەوەى چووەتە نێویەوە دەربهێندرێن.
وفەزڵ وپلەوپایەى وشەی تەوحید -لا إله إﻻ الله- کە بەدڵسۆزی بۆ خواى گەورە بێت وگەورەی کاریگەری ئەووشەیە.
بەدیهێنانى مەبەست لە وشەی تەوحید ؛ بە زانست بەماناکەى، وکردەوە کردن بە داواکراو وئاماژەکانی دەبێت.
وفەزڵ وپلەوپایەى ئەبو هوڕەیڕە -ڕەزای خوای لێبێت-، و بەپەرۆشی لەسەر فێربوونی زانست.
التصنيفات
تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا