هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە خوای گەورە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە

هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە خوای گەورە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە خوای گەورە؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فەرموودەیەدا هەواڵمان پێدەدات بەوەی ئەگەر کەسێک شتێک کە تایبەتە بە خودا وتەنها مافی خوای گەورەیە بدات بە یەکێکی تر وەکو بۆ نمونە لەم فەرموودەیەدا (پاڕانەوە) باسکراوە واتە لە کەس وشتێکی تر بپاڕێتەوە ئەوا شیرکی ئەنجامداوە وئەگەر ئەو کەسە لە سەر ئەم شیرکە بمرێت ئەوا چارەنووسی بۆ دۆزەخە.

فوائد الحديث

ئەوەی لە سەر شیرک وهاوبەشدانان بۆ خواى گەورە بمرێت دەچێتە دۆزخەوە، وئەگەر شیرکی گەورە بێت ئەوا بە هەتاهەتایی تێیدا دەمێنێتەوە، ئەگەر شیرکی بچووک بێت ئەوا بە گوێرەی ویستی خوای گەورە سزا دەدرێت پاشان دەردەچێت لە دۆزەخ.

پەند لە حاڵی بەندەکان وکردەوەکانیان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.

پاڕانەوە پەرستنە، ونابێت بۆ کەس وشتێکی تر ئەنجامبدرێت جگە لە خوای گەورە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا