لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند…

لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن

لە ئەبی موسلیمی خەولانیەوە، دەڵێت: خۆشەویست ومتمانەپێكراو (دەستپاك) پێی ووتم، ئەو کەسەی خۆشەویستە لەلای من، ومتمانەپێكراوە (دەستپاكە)، -مەبەستی- عەوفی کوڕی مالیکی ئەشجەعیە -ڕەزای خوای لێبێت- كە دەڵێت: لەلای پێغەمبەری خودا بووین -صلى الله علیه وسلم- ، ژمارەمان نۆ یان هەشت یان حەوت کەس بووین، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، لەكاتێكدا ئێمە تازە بەیعەت وپەیمانمان پێدا بوو، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، دەڵێت: بۆیە دەستمان درێژ کرد، ووتمان: لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵەکەی بوو)، داوای لە كەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە).

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەنێو هەندێك لە هاوەڵانی بوو، سێ جار داوای لێیان كرد كە بەیعەت وپەیمانی پێبدەن لەسەر پابەند بوون بە ئەم شتانە: یەكەم: بەتەنها پەرستنی الله ی تاك وبێ هاوتا وبێ هاوەڵ، ئەمیش بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی ودووركەوتنەوە لە نەهی لێكراوەكانی، وبە هیچ شێوەیەك هاوەڵی بۆ بڕیار نەدەن. دووەم: ئەنجامدانی پێنج نوێژە فەرزەكان لە ڕۆژ وشەوێكدا. سێیەم: گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداری لە چاكەدا بۆ ئەو كەسانەی دەبنە كاربەدەستی مسوڵمانان. چوارەم: داواكردنی هەموو پێویستیەكانیان لە خوای گەورە وداوا نەكردنی هیچ شتێك لە خەڵكی، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەنگێكی نزم ئەمەی بۆیان باسكرد. هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- كردەوەیان كرد بەوەی بەیعەت وپەیمانیان لەسەر دابوو، تەنانەت گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لەو هاوەڵانەم بینی ؛ لەسەر پشتی ئاژەڵێك كاتێك قامچیەکەی دەستی بكەوتایە، داوای لە کەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات بەڵكو خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە.

فوائد الحديث

ئامۆژگاری كردن بۆ وازهێنان لە داواكردن لە خەڵكی، ودووركەوتنەوە لە هەموو شتێك پێی بووترێت داواكردن، وبێ پێویست بوون لە خەڵكی ئەگەرچیش لە شتێكی كەمدا بێت.

ئەو پرسیاركردنەی نەهی لێكراوە: بریتیە لە داواكردنی شتی دونیایی، بۆیە پرسیاركردنی بابەتە زانستی وئاینیەكان ؛ ناگرێتەوە.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەرستنیدا