واز لەو شتانە بھێنە کە گومانت لێیان ھەیە، بۆ شتانێک کە گومانت لێیان نییە

واز لەو شتانە بھێنە کە گومانت لێیان ھەیە، بۆ شتانێک کە گومانت لێیان نییە

لە حسین کوڕی عەلی -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمەم لەبەرکرد لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- ، کە دەفەرموێت: «واز لەو شتانە بھێنە کە گومانت لێیان ھەیە، بۆ شتانێک کە گومانت لێیان نییە».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێویستە ئیماندار واز لەو شتانە بهێنێت کە گومانی تێیدا هەیە لە ترسی کەوتنە ناو ئەنجامدانی حەرامەوە بە بێ هەستکردن پێی، بەڵکو پێویستە واز بهێنێت لەو شتەی کە گومانی تێیدا هەیە بۆ ئەو شتەی کە دڵنیایە لە حەڵاڵ بوونی وهیچ گومانێکی تێدا نییە ودڵنیا وئارامە لەسەری، پێویستە بە دوای شتی حەڵاڵی بێگومان وبێ خەوش بگەڕێت، ودوور بکەوێت لە حەرامکراوەکان وشوبوهاتەکان وئەو شتانەی کە لە نەفسدا دێن ودەچن.

التصنيفات

دژیەکی وبژاردن