إعدادات العرض
پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: ئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (توڕە مەبە)، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر…
پیاوێک بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: ئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (توڕە مەبە)، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: (توڕە مەبە)
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ی ووت: وەسیەت وئامۆژگاریم بکە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «توڕە مەبە»، پیاوەکە چەند جار هەر ئەو قسەی دووبارە کردەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یش هەر دەیفەرموو: «توڕە مەبە».
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili فارسی မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල தமிழ் ไทย دری ff hu it kn Кыргызча Lietuvių or ro rw Soomaali Српски uz mos नेपाली mg тоҷикӣالشرح
یەکێک لە هاوەڵان -ڕەزای خوای لێبێت- داوای لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە فەرمانی شتێکی پێبکات کە سوودی پێدەگەیەنێت لە دونیا وئاخیرەتدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی پێکرد کە توڕە نەبێت، لە ئامۆژگاریەکەیدا فەرمووی: (توڕە مەبە) چونکە ئەمە دەبێتە هۆی لابردنی شەڕێکی زۆر لە سەر مرۆڤ.فوائد الحديث
سووربوونی هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- لە سەر ئەو شتانەی کە سوودیان پێدەگەیەنێت، کە دەڵێت: (ئامۆژگاریم بکە).
چارەسەرکردنی هەر نەخۆشێک بە پێی ئەو چارەسەرەی کە بۆی دەگونجێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم پیاوەی تایبەتمەند کرد بەم ئامۆژگارییە چونکە لەوەیە پیاوێکی توڕە بوو بێت.
ئاگادار کردنەوە لە تووڕە بوون چونکە هەموو شەڕێکی لە خۆ گرتووە، وئاگادار کردنەوەی لێی هەموو خێرێک لە خۆ دەگرێت.
فەرمانکردن بە خۆڕاندنەوە بە ڕەوشتە جوانەکان چونکە ئەگەر ئەم ڕەوشتە جوانانە بوونە خوویەک بۆ مرۆڤ ئەوا دەبنە هۆی نەهێشتنی ولادانی توڕەیی وسڕینەوەی هۆکارەکانی توڕەییش، نمونەی هەندێک لە ڕەوشتە جوانەکان کە پێویستە مرۆڤ خۆی پێبڕازێنێتەوە وەکو: بەخشندەیی وسەخی بوون وڕێزداری ونەرم ونیانی ولەسەرخۆیی وهێوری وشەرم وکردن وجگە لەمانە.
لە جوانییەکانی ئاینی ئیسلام ئەوەیە کە نەهی دەکات لە ڕەوشتە خراپەکان.
داواکردنی وەسیەت وئامۆژگاری لە کەسی زانا دروستە.
دروستە داوای وەسیەت وئامۆژگاری زیاتر بکەیت لەو کەسەی ئامۆژگاریت دەکات.
ئاماژەکردنێکی تێدایە بۆ بنچینەی: داخستنی ئەو ڕێگایانەی کە دەبنە خۆی ئەنجامدانی خراپە وتاوان (سد الذرائع).
ئاماژەکردنێکی تێدایە بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە ئەویش هەندێک وشەی کەم کە دەیڵێت واتایەکی زۆر دەبەخشێت، (جوامع الکلم)ی پێدەووترێت لە زمانی عەرەبی.
نەهی کردن لە شتێک ئەوا نەهی کردنە لە هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەو شتە، وفەرمانکردنە بەو شتانەی کە یارمەتیدەرن بۆ وازهێنان ودوور بوون لەو شتە نەهی لێکراوە.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان