إعدادات العرض
(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن
(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن
لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «(روقیەکان - الرقی) و(تەمیمەکان - التمائم) و(تیوەلەکان - التولة) شیركن»، (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەوانەیە كه ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن. (تەمیمەکان - التمائم): کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك یان شتێكه (چاوەزارێكه) له دەست دەكرێت یان دەكرێته ملەوه یان هەڵدەواسرێت كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت یان بۆ ئافرەتان ئەنجامی دەدەن بۆ ئەوەی مێردەكانیان خۆشیان بوێن.
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Bahasa Indonesia Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Français Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் සිංහල မြန်မာ Русский Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Hausa ไทย دری Fulfulde Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Malagasy тоҷикӣ Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan ქართული bm Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانی ڕووندەکاتەوە کە هەندێک شت کردنیان شیرکە، لەوانەش: یەکەم: (روقیەکان - الرقى): هەندێك وتەن ماناكانی نازانرێت كه شیرک یان ناوی شەیتانەكان وهاوشێوەی ئەمانەى تێدایە وساحیرەكان بەکاریدەهێنن ؛ ولە جاهیلیەتدا بۆ شیفاوەرگرتن بەکاردەهێنرا. دووەم: (تەمیمەکان - التمائم): لە موروو وشتی تر دروستدەکرێت دەکرێتە ملی مرۆڤ و ئاژەڵەوە یان هەڵدەواسرێت، یان کاغەزێکە نووسراوه ودەپێچرێتە ناو شتێك كه پێیان وایه له چاوی پیس وشتی خراپ دەیانپارێزێت. سێیەم: (تیوەلەکان - التولة): زۆرجار ساحیرەكان دەیکەن بۆ ئەوەی دووكەس یەكیان خۆش بوێت. ئەم شتانە شیرکە؛ چونکە شتێک کراوە بە هۆکار، لەکاتێدا هۆکارێکی شەرعی نییە بە بەڵگەوە سەلمێنرا بێت، وهۆکارێکی هەستپێکراو نەبێت کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنرا بێت. بەڵام هۆکارە شەرعیەکان وەکو خوێندنی قورئان، یان هۆکارە هەستپێکراوەکان وەکو دەرمانەکان کە بەتاقیکردنەوە سەلمێنراون، ئەمانە ڕێگەپێدراون ؛ لەگەڵ باوەڕبوون بەوەى تەنها هۆکارن، وسوود وزیان هەمووی بەدەستی الله یە.فوائد الحديث
پاراستنی تەوحید وبیروباوەڕ لەو شتانەى تووشی کەموکورتی دەکەن.
حەرامبوونی بەکارهێنانى روقیەی شیرکی وتەمیمە وتیوەلە.
مرۆڤ ئەگەر باوەڕی وابێت ئەم سێیە تەنها هۆکارن: ئەوا ئەمە شیرکی بچووکە؛ چونکە شتێکی کردووە بەهۆکار کە لەڕاستیدا هۆکار نییە، بەڵام ئەگەر باوەڕی وابێت خودی خۆیان سوود وزیان دەگەیەنن؛ ئەمە شیرکی گەورەیە.
هۆشداری لە کردنی هۆکارە شیرکیە حەرامکراوەکان.
حەرامبوونی روقیەکان وشیرکن مەگەر ئەوانەیان نەبێت کە ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتدا.
دەبێت بەندە دڵی تەنها پەیوەست بێت بە الله، سوود وزیان لەلایەن خودای تاکی بێ هاوبەش وبێ هاوتاوە دێت بەپێی حیکمەتی خۆی -سبحانه وتعالى-، تەنها خواى گەورە خێر دەهێنێت وتەنها ئەویش شەڕ وزیان لە بەندە دوور دەخاتەوە.
ئەو ڕوقیەی ڕێگەپێدراوە دەبێت سێ مەرجی تێدا بێت: 1- دەبێت باوەڕ وابێت تەنها هۆکارە وسوودی نابێت مەگەر پاش ئیزنی الله -سبحانه وتعالى-. 2- دەبێت بەقورئان وناوەکانى الله وسیفەتەکانی ونزا ڕێگەپێدراوەکان بێت. 3- دەبێت بە زمانێک بێت مرۆڤ لێی تێبگات وهیچ تەڵسیم وجادووی تێدا نەبێت.
التصنيفات
روقیەی شەرعی -خوێندنەوەی شەرعی-