إعدادات العرض
ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە
ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئاگاداری گومانی خراپ بن، چونکە گومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
عربي বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska cs ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá ئۇيغۇرچە සිංහල ไทย دری Кыргызча or rw Soomaali नेपाली ro mgالشرح
فەرموودەکە ئاگاداری تێدایە بۆ ئەو گومانە خراپانەی کە بنیات نەنراون لە سەر بەڵگە، کەسەکە بڕیارەکەی تەنها لە سەر گومانێکی خراپی یەکلاکەرەوانە داوە وحوکم وبڕیاری لە سەر دەدات، وئەمەش لە ڕەوشتە خراپەکانە، وگومانی خراپ درۆترین وخراپترین قسە ولێکدانەوەیە چونکە کەسی گومانکەر ئەگەر پشتی بەست بە شتێک کە پشتی پێ نابەسترێت وبیکاتە بنچینەیەک وپێداگر بێت لە سەر ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە ئەوا بڕیارەکەی دەبێتە درۆ وخراپترینی درۆکان.فوائد الحديث
ئاگادارکردنەوە لە گومانێک کە بنیات نەنراوە لە سەر بەڵگە.
گومانی خراپ زیانی نییە بەرامبەر کەسانێک کە نیشانەکانی خراپ بوونی دەرکەوتووە وەکو ئەهلی خراپە وفاسقەکان.
مەبەست ئاگادارکردنەوەیە لە تۆمەت وگومانێک کە لە نەفس ودەرووندا جێگیر بێت وبمێنێتەو، وسووربوون هەبێت لە سەر پشکنین وهێنان وبردنی ئەو تۆمەت وگومانە، بەڵام گومانێک تەنها بێتە ناو نەفسەوە وبڕوات بێ پشکنین لێی وچوون بە دوایەوە ئەوا ئەمە مرۆڤ ڕەخنەی لێ ناگیرێت لە سەری.
التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان