هەموو چاکە کارییەک خێرە

هەموو چاکە کارییەک خێرە

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو چاکە کارییەک خێرە».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە چاکەکاری وسوود گەیاندن بەخەڵکی لە قسە وکردەوە ؛ هەمووی خێر وچاکەیە، و لەسەر ئەنجامدانى پاداشت هەیە.

فوائد الحديث

فەرموودەکە بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە نووسینی خێر وچاکە تەنها تایبەت نییە بە خێرکردن لە ڕێگای بەخشینی پارە وماڵەوە، بەڵکو هەموو کردەوەیەکی خێر یان وتەیەکی خێر بەرامبەر خەڵکی بە چاکە بۆ مرۆڤ دەنووسرێت.

هاندان بۆ ئەنجامدانی هەموو چاکەیەک وهەموو شتێک کە سوود بە خەڵکی بگەیەنێت.

بەکەم دانەنانى هیچ چاکەیەک، ئەگەرچیش شتێکی زۆر کەم بێت.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان