إعدادات العرض
ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت
ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با قسەی خێر بکات یان بێدەنگ بێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە دراوسێکەی بگرێت، ئەوەی باوەڕی بە خودا وڕۆژی دوایی هەیە؛ ئەوا با ڕێز لە میوانەکەی بگرێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands සිංහල தமிழ் ไทย دری Fulfulde Magyar ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски O‘zbek Moore नेपाली Oromoo Wolof Soomaali Български Українська Azərbaycan ქართული Lingala тоҷикӣ bm Македонски Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە بەندەى ئیماندار بە الله وڕۆژی قیامەت کە گەڕانەوەى بۆ ئەوێیە ولەوێ لەسەر کردەوەکانى پاداشت دەدرێتەوە، ئیمانەکەى هانی دەدات بۆ ئەنجامدانى ئەم ڕەوشتە جوانانە: یەکەم: قسەی جوان: لە تەسبیح وتەهلیل (ووتنی: سبحان الله و ﻻ إله إﻻ الله)، وفەرمان بەچاکە ونەهی لە خراپە، وبەدیهێنانى ئاشتەوایی لەنێو خەڵکی، وئەگەر ئەمانە نەکات ئەوا با بێدەنگ بێت وزیان وئازاردانى خۆی بەدوور بگرێت لە مسوڵمانان وزمانى بپارێزێت. دووەم: ڕێز گرتنی دراوسێ: ئەمیش بەچاکەکاربوون بەرامبەری وئازار نەدانى. سێیەم: ڕێز گرتنی ئەومیوانەى سەردانت دەکات: بە وشەى جوان وپێشکەشکردنی خواردنی چاک وهتد.فوائد الحديث
باوەڕبوون بە خوای گەورە وڕۆژی دوایی بنچینەی هەموو خێرێکە، و وا لە مرۆڤ دەکات هەموو خێرێک ئەنجامبدات.
هۆشداری وئاگادارکردنەوە لە بەڵا وکارەساتەکانی زمان.
ئاینی ئیسلام ئاینی خۆشەویستی وڕێزلێگرتن وبەخشینە.
ئەم ڕەوشتانە لە بەشەکانی (لقەکانی) ئیمانن ولە ئەدەب وخوڕەوشتە باڵاکانن.
زۆر قسەکردن لەوەیە مرۆڤ تووشی مەکروهـ وحەرام بکات، وسەلامەتی ئەوەیە قسە نەکرێت مەگەر لەشتێک خێر وچاکەى تێدا بێت.
التصنيفات
ڕەوشتە جوانەکان