ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت

ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، شەیتان ڕادەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەبو هورەیرە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەو دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لەوەی کە ماڵەکان وەکو گۆڕستانی لێبکرێت بە شێوەیەک کە هیچ نوێژێکی تێدا نەکرێت وقورئانی تێدا نەخوێندرێت، وئەو ماڵانەی نوێژی تێدا ئەنجام نادرێت بە گۆڕستان ناوبراوە چونکە نوێژ کردن لە گۆڕستاندا دروست نییە، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە شەیتان لەو ماڵە نامێنێت وڕا دەکات کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت چونکە شەیتان ڕەشبین وبێ هیوا دەبێت لە گومڕاکردنیان ولادانیان لە ڕێگای ڕاست ئەمیش بە هۆی بەرەکەتی خوێندنی ئەو سورەتە وجێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی کە تێیدایە.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی فەزڵی (سورەتی البقرة).

شەیتان ڕا دەکات لەو ماڵەی کە (سورەتی البقرة)ی تێدا دەخوێندرێت ونزیکی نابێتەوە.

نوێژکردن لە گۆڕستانەکان دروست نییە.

موستەحەبە (سونەتە) کە پەرستنەکان ونوێژی نافیلە (نوێژی سونەت) بە زۆری لە ماڵدا ئەنجامبدرێت.

التصنيفات

فەزڵی سورەت وئایەتەکان