إعدادات العرض
ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili ไทย پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore or Oromoo Soomaali Français Wolof Azərbaycan Tagalog Українська தமிழ் bm Deutsch ქართული Português mk Magyarالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئاگری دونیا بەشێکە لە حەفتا بەش لە ئاگری دۆزەخ، ئاگری قیامەت تین وهێزی گەرمی زیاترە لە ئاگری دونیا بە شەست ونۆ پلە، هەربەشێکی هێندەى گەرمی ئاگری دونیایە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، ئاگری دونیا بەسە بۆ سزادانی ئەوانەى لەنێو دۆزەخن، فەرمووی: شەست ونۆ هێندەی ئاگری دونیا گەرمە، هەربەشێکی وەکو گەرمی ئاگری دونیایە.فوائد الحديث
هۆشداری لە دۆزەخ بۆئەوەى خەڵکی دوور بکەونەوە لەو کردەوانەى دەبنە هۆی چوونە دۆزەخ.
مەزنێتی ئاگری دۆزەخ وسزای نێوی، وسەختی وتوندی گەرمیەکەى.