هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی

هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی

لە تاوسەوە دەڵێت: گەیشتم بەکەسانێک لە هاوەڵانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دەیانووت: هەموو شتێک بەقەدەرە، دەڵێت: وگوێم لە عبداللەی کوڕی عومەر بوو کە دەیووت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە کە هەموو شتێک بە قەدەرە؛ تەنانەت بێ توانایی ئەمیش : بریتیە لە وازهێنان لەوەى واجبە بکرێت ودواخستنی لەکاتی خۆی، لە شتی دونیایی وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وتەنانەت تواناداری ئەمیش : بریتیە لە چالاکی و وردی سەبارەت بە شتەکانى دونیا وئەوەیشی پەیوەستە بە قیامەتەوە. وخواى گەورە -عز وجل- هەموو شتێکی لە قەدەردا نووسیوە تواناداری وبێ توانایی وهەموو شتێک، و هەرشتێک لە بووندا ڕوودەدات خواى گەورە پێشتر زانستی سەبارەتی هەبووە و ویستی لەسەر بووە.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی باوەڕبوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە قەدەر.

هەموو شتێک بە قەدری خواى گەورەیە تەنانەت بێ توانایی وتواناداریش.

هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- هۆشدار و بەئاگابوون سەبارەت بە وردترین شت ئەگەر بابەتەکە پەیوەست بووایە بە گێڕانەوەى فەرموودەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

باوەڕبوون بە قەدەر ؛ خێر وشەڕی.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە قەزا وقەدەر, پلەکانی قەزا وقەدەر