هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت

هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک نوێژێکی لەبیرچوو ؛ ئەوا با نوێژەکە ئەنجامبدات ئەگەر بیری کەوتەوە، وهیچ کەفارەتێکی نیە مەگەر ئەوە نەبێت : {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت}».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەركەسێك ئەنجامدانی نوێژێكی فەرزی لەبیرچوو ؛ هەتاوەكو كاتەی نەما، ئەوا دەبێت دەستبەجێ نوێژەكە ئەنجام بدات ؛ هەركاتێك بیری كەوتەوە كە ئەو نوێژەی نەكردووە، هیچ شتێك تاوانی وازهێنان لەو نوێژە ناسڕێتەوە ودایناپۆشێت مەگەر ئەنجامدانەوەی نەبێت كاتێك بیری دەكەوێتەوە، خوای گەورە لەقورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت: {وَأَقِمِ الصَّلاةَ لِذِكْرِي} [طه: 14] {و بەچاکی نوێژ ئەنجام بدە بۆئەوەی هەمیشە منت لە یاد بێت} ؛ ڕاڤەیەك بۆ ئەم ئایەتە ئەوەیە نوێژ بەڕێكی وتەواوی ئەنجام بدە هەركاتێك بیرت كەوتەوە كە لەبیرت چووە ؛ ئینجا كاتی نوێژ مابێت یان نەما بێت.

فوائد الحديث

ڕوونكردنەوەی گرنگی نوێژە فەرزەكان وكەمتەرخەم نەبوون لە ئەنجامدانیان وقەزاكردنەوەیان.

دواخستنی نوێژ لەكاتەكەی خۆی بەبێ بیانوو -بەبێ عوزر- ؛ ڕێگەپێدراو نییە.

واجبێتی قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژ لەسەر : - ئەو کەسەی لەبیری چووە ئەگەر بیری کەوتەوە. - کەسی خەوتوو ئەگەر هەستا لە خەو.

واجبێتی پەلەکردن لە قەزاکردنەوە وئەنجامدانى نوێژەکان ودوا نەخستنیان؛ ئەگەرچیش لە كاتی نەهی لێكراودا بێت، بەڵام مەبەست ئەوە نییە نوێژەکان بەخێرایی ئەنجام بدات.

التصنيفات

واجب بوونی نوێژ وحوکمی ئەو کەسەی کە نوێژ ناکات, هەڵەکانی نوێژخوێنان